وێنەی نوێ لە کەمینی "دەروازەکانی دۆزەخ"ی قەسام لە ڕەفەح
کەتائیبی قەسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، دیمەنی ئۆپراسیۆنێکی بڵاوکردەوە کە سەربازانی داگیرکەری کردە ئامانج لە سنووری ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح، لە باشووری کەرتی غەززە.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە، کەتائیبی قەسام رایگەیاند، کەمینەکە پێنجشەممەی رابردوو، واتە ٨ی ئایاری ٢٠٢٥ ئەنجام دراوە.
لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا ئۆپڕاسیۆنی یەکەم بە ئامانجکردنی یەکەیەکی ئەندازیاری سەر بە سوپای داگیرکەر لەناو ماڵێکدا دەست پێدەکات. وا دیارە خانووەکە لە کاتی ئۆپڕاسیۆنەکەدا بەشێکی داڕمابێت و ژمارەیەکی زۆر مووشەکی دژە کارمەند و دژە تانک تەقێنراون. هەروەها لە کاتی شەڕ و پێکدادانەکاندا کوژراو و بریندار لە هێڵەکانی داگیرکاریدا هەبووە.
ئۆپراسیۆنی دووەم بە هێرش بۆ سەر یەکینەکانی پیادەی سەهیۆنی بە تەقەمەنی بەرز دەستی پێکرد و سەربازانیش کوژران و بریندار بوون.
لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت کە موجاهیدەکان لە نزیکەوە بەدوای هێزەکانی داگیرکەردا دەگەڕێن پێش ئەوەی یەک لە دوای یەک بیانکەنە ئامانج.
کەتائیبی قەسام راگەیاند، دوای ئۆپڕاسیۆنێکی هەمەلایەنە لەدژی سوپای داگیرکەر، لە کەمینێکدا لە شاری رەفەح، ڕائید ییشایی ئەلیاکیم ئۆرباچ لە فەوجی ٦٠٥ی ئەندازیاری و یەکینەی باراک ١٨ و سەرجەنت یام فەرید لە لیوای گۆلانی کوژراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.